سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنی
له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی BBC ی به‌ریتانی گوتی توندوتیژیـیه‌كانی ناو عێراق له شه‌ڕی ناوخۆ خراپترێـكه. گوتیشی ئه‌و كۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و عێراقیـیانه‌ی كه ده‌ڵـێن باروگوزه‌رانیان له سه‌رده‌می سه‌رۆكی لابراو سه‌دام حسێن باشتر بوو.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن پارێزه‌ره‌كانی سه‌دام حسێن بڕیاره‌كه‌ی دادگایان بۆ له سـێداره‌دانی سه‌دام حسێن خسـتۆته به‌رده‌م دادگای چاوپـیاداخشـانه‌وه، وه ده‌شـڵێن هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی تریشـیان خسـتۆته به‌رده‌م دادگای چاو پـیاداخشـانه‌وه كه تایبه‌ت بوون به له سـێداره‌دانی هاوكاره‌كانی سه‌دام به تاوانی كوشتنی 148 كه‌سی شیعه ئاینزا له شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل له هه‌شـتاكاندا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا حه‌وت سه‌ربازی له هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له عێراق كوژراون.
له‌شـكر ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا كوژراوه، وه سه‌ربازێـكی دیكه‌ش به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی به بۆمبێـكی لاڕێ له باكوری پایته‌خت گیانی له‌ده‌ستداوه، وه پـێنج سه‌ربازه‌كه‌ی دیكه‌ش له پارێزگای ئه‌نبار كوژراون.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تریشـدا، هێزی ئاسـمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌وانی F-16 كه‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ی له عێراق كوژرا، به بێ سه‌روشوێنی شه‌ڕ ناونووس كراوه.