دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئینسـتـتیوتی كوردی له واشـنتۆن له ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پۆسـتدا گوتارێـكی نووسـیوه له ژێـر ناونیشـانی
"?A 1991 Kurdish Betrayal Redux" واته ده‌ستبڕینی 1991 ی كورد دووباره ده‌بێـته‌وه؟ و تیایدا هاتووه، كۆمسـیۆنی پـیاداچوونه‌وه به سـتراتیژیـیه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پـێناچێت هیچ شـتێـك له‌و سـیاسه‌تانه زیاتری پـێ بێت كه له شه‌ست سـاڵی ڕابردوودا بۆته مایه‌ی دروسـتكردنی وێنایه‌كی تراویلكه‌یی ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌باره‌ت به‌و گوتاره هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتـووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دیندا سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گوتاره‌كه و هه‌روه‌ها وتووێـژه‌كه‌ش بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.