وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هیندسـتان په‌ره ئه‌ده‌ن به هاوكاریكردنی زانسـتی و ته‌كنه‌لۆژیایی به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسـێـتیـدا. ئێـڵێن تیرپـێـسـترا، جێـگری وه‌زیری كشـتوكاڵی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت دهسـتپـێـشـخهری زانیاری كشـتوكاڵی ئه‌مریكا و هیندسـتان یارمه‌تی جوتیاره هیندیـیهكان ئه‌دات به‌رهه‌مهێـنانی خۆراك و به‌ڕێوه‌بردنی سـه‌رچاوه ئاویـیهكانیان باشـتر بكه‌ن. هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانیشـتگاكانی هیندسـتان ئه‌دات كاره‌كانیان گه‌شـه پـێـبدهن بۆ یارمه‌تی جوتیاران به‌روبوومی كشـتوكاڵیـیان باشـتر و به نرخێكی كه‌متر به‌رهه‌م بهێـنن.
به‌شـێـكی گرنگ له‌و دهسـتپـێـشـخهریـیهدا پـرۆگرامی هاوكاریكردنی زانسـتی و ته‌كنه‌لۆژیایی نۆرمان بۆرلاگه. ئه‌م پـرۆگرامه زانایانی توێـژیـنهوه و سـیاسـهتمهدارانی وڵاته تازه پـێـگهیشـتووهكان دهنێـرێـته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كورتی ڕاهێنانی زانسـتیدا. مه‌به‌ست له‌م ڕاهێنانه یارمه‌تی دانی زانایان، جوتیاران و لێـپـرسـراوانی كشـتوكاڵیـیه ته‌كنه‌لۆژیای نوێی كێـڵـگه و كهرهسـتهكان فێـرببن تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بهرهنگاریـیهكانی وشـكهوانی و نه‌خۆشـیـیه‌كانی به‌روبومی كشـتوكاڵی ببنه‌وه.
پـرۆگرامه‌كه به ناوی زانای ئه‌مریكی و هه‌ڵـگری خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه ناونراوه كه به "باوكی شـۆڕشـی سـه‌وز دهناسـرێـت." گهشـهكردنی بۆ چه‌نده‌ها جۆری گه‌نم یارمه‌تی كه‌موكوڕی خۆراكی دا له هیندسـتان و پاكسـتان له شـهسـتهكاندا، و ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی له برسـیهتی ڕزگار كرد.
ئه‌مڕۆش، هیندسـتان كه دانیشـتوانه‌كه‌ی له ملیارێـك كه‌س زیاترێـكه، به دوانزه‌هه‌مین گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابوری له جیهان - و سـێهه‌مین له ئاسـیادا دائه‌نرێت. نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سـێی دانیشـتوانه‌كه‌ی پـشـت به كشـتوكاڵ ده‌به‌سـتن بۆ گوزه‌رانیان. وه كشـتوكاڵ به له سـه‌دا بیسـت و یه‌كی داهاتی به‌رهه‌می نیشـتیمانی ده‌گرێـته‌وه.
له‌م سـاڵیشـدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی سـه‌د خوێندكاری بۆرڵاوگ له بیسـت وڵاتانه‌وه ڕادههێـنێـت، كه پانزه‌یان له هیندسـتانهوهن. خاتوو تێرپـسـترا ده‌ڵێت ئومێـدهواره خوێندكارانی هیندسـتان "هان بدرێن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان به ئامانجی گۆڕینی چۆنێـتی، ته‌ندروسـتی و بوونی خۆراك له وڵاته‌كه‌یاندا."
وه‌زیری كشـتوكاڵی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش مایكڵ جۆهانز ده‌ڵێت " توێـژینه‌وه، په‌روه‌رده و هاوكاریكردن هه‌ر هه‌موویان له‌م پـرۆگرامهدا كۆبونه‌ته‌وه". ده‌شـڵێـت "من دڵنیام ئه‌و خوێندكارانه یارمه‌تی ئه‌ده‌ن له هه‌ڵـگرتنی ئه‌ركی شـه‌ڕی دژ برسـێـتی به جۆشـێـكی زۆره‌وه."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌مكردنه‌وه‌ی برسـێتی ده‌كاته ئامانج
