پـێنجشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی له عه‌ممان (ئوردن) بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر كۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێـكردنی ڕێـگاكانی پـێشـگرتن له توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری په‌ره‌گرتوو، هه‌روه‌ها ڕێـگاكانی گواسـتنه‌وه‌ی به‌رپـرسـیارێـتی ئاسایش له ده‌ست هێزه‌كانی بـێـگانه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ده‌ست هێزه‌كانی عێراقی. له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان له دوای كۆبوونه‌وه‌یان سه‌رۆك بوش گوتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێنـنه‌وه تا ته‌واوكردنی ئه‌ركیان و تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت داوامان لێـده‌كات دهمێـنیـنهوه.
سه‌رۆك هه‌روه‌ها پـشـتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی دووپاتـكرده‌وه كه داوای كردووه ده‌سه‌ڵاتی زیاتری پـێـبدرێت.
باشه سـیناریۆكانی و بژاره‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و حكومه‌تی ئه‌لمالكی بۆ سه‌قامگیركردنی باری عێراق چین؟ كاریـگه‌ری ڕاپـۆرتی پـێـكهر - هامڵتن و ڕاسـپارده‌كانی كه هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ گشت بڵاو ده‌كرێنه‌وه چین؟ ئایا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌ڕی هه‌رێمی نزیكه هه‌روه‌ك هه‌ندێـك پـێشـبینی ده‌كه‌ن. فاكته‌ره‌كانی هه‌رێمی چین؟ چۆن ئێران و سوریا ده‌توانن یارمه‌تیده‌ربن له سـه‌قامگیركردنی باری عێراق هه‌روه‌ك هه‌ندێـك لایه‌ن پـێشـنیاری ده‌كه‌ن.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به باسـكردنی ئه‌م ته‌وه‌رانه، وه بۆ شـیكردنهوهیان دكتۆر عه‌باس وه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی كوردسـتان له هه‌ولێر میوانی به‌رنامه‌كه بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.