سه‌دان هه‌زار لوبنانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌یروتی پایته‌خت تا به‌شـداری له مه‌راسـیمی به‌خاك سـپاردنی سـیاسه‌تمه‌داری دژ به سـوریا پـیـێر جمه‌یل بكه‌ن.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ماته‌مگێره‌كان به شـه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای لوبنان و به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پـیـێر جمه‌یل له گۆڕه‌پانی شه‌هیدان كۆبوونه‌وه.
ئه‌مین جمه‌یلی باوك كه سه‌رۆكی پـێشـووتری لوبنان بوو له پـشـت سه‌كۆیه‌كی شـووشه‌ی گولله‌به‌نه‌وه، گوتارێـكی پـێـشـكه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌كه كرد، تیایدا داوای به‌رپاكردنی شـۆڕشـێـكی نوێی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنـێـك بۆ گۆڕینی ئه‌مین له‌حودی سه‌ر به سـوریا كه ئێـسـتا سه‌رۆكی لوبنانه.
قه‌شـه‌ی كڵـێـسـای كرسـتیانی مارۆنی لوبنانی كاردینال نه‌سـڕه‌ڵـڵا سفه‌یر مه‌راسـیمی ماته‌مینیـیه‌كه‌ی له كاثیدرائیـیه‌ی سـانت جۆرج به‌ڕێوه‌برد، وه چه‌ندین كه‌سـایه‌تیش ئاماده‌ی بوون، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا فلـیپ دۆست بلازێ و سـكرتێـری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا.
پاشـان ته‌رمی پـیـێـر جمه‌یلی سـیاسه‌تمه‌داری كرسـتیانی لوبنانی ته‌مه‌ن 34 سـاڵ بۆ شـارۆچـكه‌كه‌ی خۆی بـكفه‌یا له چیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یروت گه‌ڕاندرایه‌وه.
پـیـێـر جمه‌یل ڕۆژی سـێشـه‌ممه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌یروت كوژرا. دۆست و هاوڕێـكانی وه‌باڵی ئه‌و تاوانه‌یان خسـته ئه‌سـتۆی حكومه‌تی سوریا. به‌ڵام سوریا هه‌رچ ده‌سـتـتێوه‌ردانێـكی خۆی له‌و هێرشه ڕه‌تده‌كاته‌وه.