كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵـێن یاخیبووان چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌یان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجامداوه.
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 44 ی دیكه‌ش برینداربوون كاتێـك خۆكوژێـك بۆمبێـكی به خۆیدا له ناو كۆمه‌ڵـێـك كرێـكاری بیناسازیدا ته‌قانده‌وه له شـارۆچـكه‌ی زۆرینه شیعه نشـینی حلله، كه ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تر له باشوری شـاری به‌غدا.
دواتر به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژران و زیاتر له 30 كه‌سـیش بریندار بوون له سێ ته‌قینه‌وه‌دا له شـوێنی ڕاوه‌سـتانی پاس له گه‌ڕه‌كی زۆرینه شـیعه نشـین له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
ڕاپـۆرت له‌سه‌ر هێرشی كوشـنده له به‌شـه‌كانی دیكه‌ی وڵاتیش دراون.
له به‌ره‌ی سـیاسیش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌وه‌ش سه‌فه‌رێـكی كه‌م وێنه‌ی كاربه‌ده‌سـتێـكی سوریا بۆ عێراقه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هه‌ردوو حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ڕه‌خنه‌یان له سـوریا گرتووه له‌سه‌ر شـكستهێنانی له ڕاگرتنی یاخیبووه عه‌ره‌به سـوونه‌كان، ئه‌وانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك له ڕێـگای سـوریاوه كۆمه‌ك ده‌كرێن.