گه‌وره به‌رپـرسی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له دروسـتكردنی ریاكته‌ری ناوه‌كی، ئینجا به یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت یان نا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی خوێندكارانی ئێرانی له زاری غۆڵامڕزا ئاغازاده‌وه بڵاوی كرده‌وه كاتێـك سه‌باره‌ت به ڕیاكتۆرێـكی ئاوی قورس ده‌دوا كه ئێسـتا له قۆناغی جێبه‌جێ كردندایه له شـاری ئه‌راك.
ئاغازاده‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێ وڵاتان داخوازیـیه‌كانی ئێرانیان بۆ كۆمه‌كـكردنی ته‌كنه‌لۆژی له لایه‌ن ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه ڕه‌تكردۆته‌وه، به‌ڵام پـرۆژه‌كه ته‌نانه‌ت به‌بێ یارمه‌تیش به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌چێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی په‌ره به ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی ده‌دات به مه‌به‌ستی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی. ئێرانیش ئه‌و بۆچوونه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینیش دیبلۆماتێـكی باڵای ئه‌مریكی جارێـكی دیكه داوای سـزادانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێرانی كرد هه‌تا به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیكۆڵاس بێرنس گوتی ده‌بێت ئامانجی سـزاكان كارگه‌كانی ناوه‌كی ئێران بێت و نه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی گاز و نه‌وت بێت.
هه‌روه‌ها بێرنس داوای له ڕوسـیا و چین كرد په‌له بكه‌ن له دانوسـتاندنه‌كانیان سه‌باره‌ت به ڕه‌شـنووسـێـكی ئه‌وروپی بۆ بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ڕه‌شـنووسه‌كه باس له سه‌پاندنی سـزا له دژی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و موشـه‌كی بالسـتی ئێران ده‌كات.
ڕوسـیا و چین ده‌ڵـێن ئه‌و سزایانه زۆر توندن.