هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ناوچه‌کانی باشوری عێراق که له‌وێ 5 کۆنتراکته‌ری بیانی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ڕفێندراون.
لێپرسراوانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی سه‌فوان ئه‌نجامدران که نزیکه‌ی 60 کم له باشوری شاری به‌سره‌وه دووره.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕفێندراوه‌کان بریتین له نه‌مساوییه‌ک و چوار پاسه‌وانی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکی . هه‌روه‌ها نۆ که‌سی دیکه که خه‌ڵکی هندستان و پاکستان و فلپین بوون که له‌گه‌ڵ ئه‌و کاروانه بیانی‌یه‌دا ڕفێندرابوون، له پاشدا ئازاد کراون.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له پارێزگای دیاله‌ی باکوری به‌غدا کوژراوه.
هاوکاتیش، ڕێبه‌رێکی موسوڵمانه سونیه‌کان حارث ئه‌لداری گوتویه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی عێراقی داوییه‌تی بۆ ده‌ستگیرکردنی، بڕیارێکی نایاساییه. ئه‌لداری ئێستا له عه‌مانی ووڵاتی ئوردونه و گوتویه‌تی له کاتێکی گونجاو‌دا بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش ده‌ڵێت ئه‌لداری به تۆمه‌تی پشتگیری‌کردن له تیرۆریزمان تاوانبار کراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت. سونه‌کانیش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به شێوه‌یه‌کی پێویست کارییان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گروپه شیعانه نه‌کردووه که هه‌ڵده‌ستن به کاری کوشتنکاری.