كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی ڕفێندران، له كردارێـكی
هێزه‌كانی ئاسایش‌دا له به‌غدا ئازادكران.
هه‌واڵه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانی تر، پاش ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌م 20 له‌و 40 كه‌سه‌ی كه‌وا باوه‌ڕ ده‌كرێت ڕۆژی سـێشه‌ممه ڕفێندرابن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار به جلوبه‌رگی كۆماندۆی پـۆلیسه‌وه ئه‌و كه‌سـانه‌یان ڕفاندووه. سه‌ره‌تا وه‌زیری فێركردنی باڵای عێراقی ژماره‌ی ڕفێندراوه‌كانی به 100 كه‌س مه‌زه‌نده كرد، به‌ڵام پاشـان ئه‌و ژماره‌یه‌یان كه‌مـكرده‌وه.
له ڕووداوه‌كانی تردا، نزیكه‌ی 60 كه‌س ڕۆژی سـێشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا كوژران. به‌لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكدا له شـاری به‌غدا كوژراون، هاوكات 40 ته‌رمیش هه‌ر له به‌غدا دۆزراوه‌ته.