پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناو پاسێكدا له به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 20 كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی شه‌عب ی زۆرینه‌ی شیعه‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویدا.
شه‌ڕوپێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری به‌غداش ڕوویداوه و له ئاكامدا لێپرسراوێكی پۆلیسی هاتوچۆ كوژراوه. هه‌روه‌ها چه‌كداران له شاری موسڵی باكوری عێراق وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی" ئه‌لشه‌رقیه" به ناوی موحه‌ممه‌د ئه‌لبان كوشتووه
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان 8 یاخیبوویان كوشتووه و 41 یاخیبووشیان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی تری ناو به‌غدا ده‌ستگیركردووه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژه‌نه‌راڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید كۆبۆته‌وه. حكومه‌تی عێراقیش له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكدا ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی ژه‌نه‌راڵ ئه‌بی زه‌ید جه‌ختی كردۆته‌وه سه‌ر پابه‌ندی سه‌رۆك بوش به به ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له عێراق‌دا.