یانزه‌ی مانگی یانزه ڕۆژی كۆنه سه‌ربازانه له ئه‌مریكا. ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئه‌مریكایـیه‌كان
ڕێز له‌و كه‌سـانه ده‌گرن كه‌وا له له‌شـكری ئه‌مریكادا خزمه‌تیان كردووه. هه‌ندێ له ئه‌مریكایـیه‌كان پـێـیان وایه باشـترین ڕێـگا، یاخود باشترین شـێوه بۆ ڕێزگرتن له سه‌ربازه‌كانی له عێراق ئه‌وه‌یه بیانهێنیـیه‌وه ئه‌مریكا. هه‌ندێـكی تر له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پـێویسـته سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی توندوتیژی له‌وێ.
به‌ڵام زۆر له ئه‌مریكایـیه‌كان ده‌ڵـێن پاش سـێ سـاڵ و نیوی شه‌ڕ، ده‌بێت گۆڕان بكرێت.
سه‌رۆك بوش به ته‌مایه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گروپی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی عێراق كۆبـبێـته‌وه. ئه‌م گروپه له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی ئه‌مریكا جێمس بـێـكه‌ر و ئه‌ندامی كۆنگرێسی پـێـشـوو لی هامڵتنه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی پـێشـنیاره‌كانی ئه‌و گروپه ده‌كات بۆ "ڕێـگایه‌كی به‌ره‌و پـێشـه‌وه چـوون."
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌هاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دۆناڵد ڕامسـفێـڵدی وه‌زیری به‌رگری
ڕاگه‌یاند. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كه زۆر له دیموكراته‌كان و هه‌ندێ له كۆماریـیه‌كانیش داوای گۆڕینی ڕامسـفێـڵدیان كردبوو. سه‌رۆك بوش ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌ك وه‌زیری نوێی به‌رگری هه‌ڵـبژاردووه كه سـێنات ده‌بێت په‌سه‌ندی خۆی له‌سه‌ر بدات.
سه‌رۆك بوش ئه‌مه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی كه كۆماریـیه‌كان هه‌ڵـبژاردنه‌كانی میدتێرمیان دۆڕان كه تیایدا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌ك له‌سه‌ر سـێـی سـێنات و فه‌رمانداره‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن. گوتی دان به‌وه ده‌نێت كه‌وا زۆر له ئه‌مریكایـیه‌كان ده‌نگیان دا بۆ نیشـاندانی ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی هیچ پـێـشـكه‌وتنێـك له عێراقدا. به‌ڵام گوتیشی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه‌وا زۆربه‌ی ئه‌مریكایـیه‌كان و ڕێبه‌رانی هه‌ردوو پارتیـیه‌كه " ئه‌وه چاك ده‌زانن كه ئێمه دۆڕان له عێراقدا قبوڵ ناكه‌ین."
شـكستخواردنی كۆماریـیه‌كان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا بۆ دوا دوو سـاڵی سه‌رۆك بوش له پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی به قسه‌ی خۆی به گران ده‌كه‌وێت یاخود سه‌ختی بۆ سـازده‌كات. دیموكراته‌كان له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 1994 ه‌وه كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆنگرێسـیان له‌ده‌ستدا نه‌بووه.
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كار، یاخود پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ڕێبه‌ری كه‌مینه‌ی ئێسـتا نانسی پـڵوسی كالیفۆرنیا ده‌بێت. ناوبراو یه‌كه‌م ژنه كه ئه‌و پـۆسـته
بگرێته ده‌ست كه‌وا سـێهه‌مین به‌رزترین پـۆسـته كه پاش سه‌رۆك و جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت.
نانسی پـڵوسی ده‌ڵێت دیموكراته‌كان داوای گۆڕان له سـیاسه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن. ده‌ڵێت هه‌روه‌ها به په‌له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیروگرفته‌كانی تر ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و ڕووی ئه‌مریكایـیه‌كان بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو به‌ڵێنی به قسه‌ی خۆی بۆ "ڕاستگۆترین و كراوه‌ترین كۆنگرێس ده‌دات له مێژوودا."
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه هاری ڕه‌یدی ویلایه‌تی نیڤادا بـبێته ڕێبه‌ری زۆرینه له سـێناتدا.
له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا دیموكراته‌كان به یه‌ك ده‌نگ زۆرینه ده‌بن، هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆرینه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده مه‌زند نابێت كه پـێویسـتیان به هاوكاریكردنی كۆماریـیه‌كان نه‌بێت. هاوكاریـكردن ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه‌وا سه‌رۆك و ڕێبه‌رانی نوێی دیموكراته‌كان به‌ڵـێنیان داوه بینێن.
سه‌د و ده‌هه‌مین كۆنـگرێسی ئه‌مریكا له مانگی یه‌كدا ده‌ستـبه‌كار ده‌بێت. به‌ڵام سه‌رۆك بوش گوتی كۆنگرێسی ئێسـتا هێشـتا زۆر كاریان ماوه ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌گشتی ده‌نگـدانه‌كه له ڕۆژی ده‌نگداندا به شـێوه‌یه‌كی هێمنی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هه‌ندێ ڕاپـۆرتی بوونی گیروگرفت له‌گه‌ڵ ئامێره ئه‌لیكترۆنیـیه‌كانی ده‌نگدان ڕاگه‌یه‌ندراون.
لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌نگدان له لایه‌ن ڕێـكخراوه‌كانی ده‌نگ‌وباسه‌وه ئه‌وه‌یان نیشـانداوه كه‌وا كۆماریـیه‌كان پـشـتیوانی بنكه‌ی كۆنه پارێزه‌رانی خۆیان ڕاگرتبوو و یاخود دابین كردبوو، به‌ڵام ده‌نگیان له نێو لاتینه‌كان و هه‌ندێ له كۆمه‌ڵه‌كانی دی دۆڕاندووه. ده‌نگده‌رانی سه‌ربه‌خۆ و میانڕه‌و یارمه‌تی دیموكراته‌كانیان دا كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
له ویلایه‌تی منه‌سۆتا كه‌یث ئه‌ڵسـنی دیموكرات یه‌كه‌م ڕه‌ش پـێسـت بوو كه له‌و ویلایه‌ته بۆ كۆنگریس هه‌ڵبژێردرێت، ناوبراو یه‌كه‌م موسـڵمانیش ده‌بێت كه له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا خزمه‌ت بكات.