ڕۆژی هه‌ینی په‌یامێـكی ده‌نگی ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق بڵاوكرایه‌وه و تیایدا
ده‌ڵـێن گروپه‌كه‌یان 12 هه‌زار شه‌ڕكه‌ر به ناو عێراقدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی گروپه‌كه ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر به توندی ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك بوش گرتووه و گوتویه‌تی یاخیبووان له عێراقدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن.
گوتیشی شه‌ڕكه‌ره‌كان ناسره‌ون تاوه‌كو كۆشـكی سـپـی له واشـنتۆنی پایته‌خدا نه‌تقێنـنه‌وه. ڕاسـته‌قینێـتی زانیاریـیه‌كانی ئه‌م په‌یامه كه له‌سه‌ر ئنته‌رنێتدا ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه نه‌توانراوه بسه‌لمێنرێت.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری ئه‌مریكیش ڕایگه‌یاند كه‌وا 5 سه‌ربازی له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بۆمبی لاڕێ له به‌غدا و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیری ته‌ندروسـتی عێراقی عه‌لی ئه‌لشـمه‌ری ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌وه‌ته‌ی له سـاڵی 2003 دا شه‌ڕی عێراق ده‌ستـیپـێـكردووه نزیكه‌ی 150 هه‌زار هاوڵاتی سـڤیل و پـۆلیسی عێراقی كوژراون.
ئه‌م ڕێژه‌ی قوربانیـیانی شه‌ڕه‌كه له مشـتومڕدایه و هه‌ندێ له توێـژینه‌وه‌كان ده‌ڵـێن ده‌یان هه‌زاره و هه‌ندێـكی تریان ده‌ڵـێن سه‌دان هه‌زاره.
شـایانی باسه ڕۆژنامه‌ی لانسـێتی به‌ریتانی له مانگی ڕابوردوودا ڕایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی شه‌ڕی عێراق به 655 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت. به‌ڵام سه‌رۆك بوش زانیاریـیه‌كانی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕه‌تكردبووه، وه گوتبووی كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقی ئه‌و ژماره‌یه به ڕاست نازانن.