دانوستانده‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌كی ئێرانی هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه تاران جارێكی تر بیر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی چاودێری ووزه‌ی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی به‌رنوسی بڕیارێكی ئه‌وروپیه‌كان بۆ چه‌سپاندنی سزا له دژی ئێران قبوڵ بكات.
ئاژانسه هه‌واڵی‌یه‌كانی ڕووسیا ده‌ڵێن عه‌لی لاریجانی ڕۆژی هه‌ینی له مۆسكۆ ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاند.
لاریجانی له پایته‌ختی ڕووسیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسی سێرجی لاڤرۆڤ كۆبۆوه بۆ ووتوێژكردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران. لاریجانی ده‌ڵێت له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان و هاوكارییه ناوچه‌ییه‌كان باس كراوه, هه‌روه‌هاش ووتوێژیش له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كراوه.
ڕووسیا پێشنیاری كردووه كه‌وا گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كی له‌و به‌رنوسه‌ی بڕیاری ئه‌وروپی‌یه‌كاندا بكرێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی له‌سه‌ر بدات. ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش بریتی‌یه له لابردنی ئه‌و به‌شانه‌ی به‌رنوسه‌كه كه تیایدا ئاماژه ده‌دات به ده‌زگای ناوه‌كی به‌شیر له ئێران. ئه‌و ده‌زگایه‌ش مۆسكۆ یارمه‌تی دروستكردنی ده‌دات.
له به‌رنوسه‌كه‌دا باس له چه‌سپاندنی سزا به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌دا ناكات، به‌ڵام ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه ڕێگه به ناردنی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ ئه‌و ده‌زگایه نه‌درێت. كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیش ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌و ده‌زگایه په‌یوه‌ندی به‌و نیگه‌رانیانه‌وه نه‌بێت كه له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران په‌یدا بوون.
به‌رنوسی بڕیاری ئه‌وروپی‌یه‌كان كه له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیه‌كان و به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاوه‌وه داڕێژراوه، پێشنیاری چه‌سپاندنی سزا به سه‌ر ئێران‌دا ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوا مۆڵه‌تی دانراو واتا له 31 ی مانگ هه‌شتی ڕابردوودا، پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرت.