ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش ڕاگه‌یاندنی بڕیاری سزای مه‌رگ به‌سه‌ر سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن له لایه‌ن سه‌رۆكی دادگا ڕه‌ئوف ڕه‌شید عه‌بدولڕه‌حمان، شـیعه‌كانی عێراق ده‌سـتیان به ئاهه‌نگ و شـایی كرد.
شیعه‌كانی دانیشـتووی گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا و شـاری نه‌جه‌فی پـیرۆز له‌گه‌ڵ بیسـتنی هه‌واڵی بڕیاری دادگا له‌دژی سه‌دام و حه‌وت له داروده‌سـته‌كه‌ی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و له خۆشی‌دا كه‌وتنه سه‌ماكردن.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیش نوری ئه‌لمالكی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌كه‌ی گوتی له‌سێداره‌دانی سه‌دام دڵـنه‌وایی ده‌دات به دڵی خێزانی هه‌زاره‌ها قوربانیانی كه به‌ده‌ستی ڕژێمی سه‌دام حسێن كوژران.
به‌ڵام له شـاره‌كه‌ی سه‌دام (تكریت) ، خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان ئه‌نجامدا، وه پـشـتیوانی خۆیان بۆ سه‌دام حسێن ده‌ربڕی.