سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ فه‌ره‌نسا کردووه که بڕیاره هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت و تیایدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی جاک شیراک کۆببێته‌وه.
حکومه‌تی فه‌ره‌نسی له دژی شه‌ڕی عێراق بوو که له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینی ڕووخاند، ئێستاش ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌ربازه‌کانیان له به‌شی ناوه‌ڕاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که‌دا جێگیرن. سه‌رۆکی عێراقی ده‌یه‌وێت داوا له کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسی بکات له پرۆژه‌کانی گه‌شه‌کردن و بونیاتنانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقدا فه‌ره‌نسی‌یه‌کان چالاکترێک بن و ڕۆڵێکی زیاترییان هه‌بێت.
سه‌رۆک تاڵه‌بانی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاریس داوای له هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا کرد "بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له ووڵاته‌که‌دا بمێننه‌وه و نه‌ک بۆ 20 ساڵی دیکه، به‌ڵکو ته‌نها بۆ دوو بۆ سێ ساڵ دیکه،" ئه‌و کاته‌ش بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی باشه و له پاشدا ده‌کرێت خواحافیزی له سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان بکرێت. هه‌روه‌ها گوتی عێراق پێویستی به کاتی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌نگاری هه‌ڵمه‌ته‌کانی تیرۆریستان له ناو عێراقدا ببێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد ڕامسڤڵد گوتویه‌تی تاوه‌کو ئێستا مه‌شق و ڕاهێنان به 310 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی کراوه و که‌لوپه‌ل بۆ هێزه‌کانی ئاسایش دابین کراوه .
له ناو ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش‌دا، مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت به تایبه‌تی له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه بچێت.