سه‌رۆکی عێراقی گوتویه‌تی ده‌ستبه‌جێ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق، ده‌رئه‌نجامی خراپی بۆ ناوچه‌که ده‌بێت.
سه‌رۆک تاڵه‌بانی ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "لێ فیگارۆ " ی فه‌ره‌نسی هۆشداری له دژی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا. هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان کاتێک ده‌کشێنه‌وه که هێزه‌کانی عێراقی ئاماده بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ووڵاته‌که‌یان.
جه‌لال تاڵه‌بانی گوتیشی هێشتا ده‌کرێت ڕێگه له ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا بگیرێت، هه‌روه‌ها گوتی ڕێبه‌رانی عێراقی زۆر چاک تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی که توندوتیژی بژاره‌یه‌ک نی‌یه.
بڕیاره، به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بگاته پاریس وه‌ک به‌شێک له یه‌که‌م سه‌دانی ڕه‌سمی بۆ ئه‌و ووڵاته. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کرێت له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ووتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی جاک شیراک‌دا بکات.