كرملین ده‌ڵێت سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادمیر پـوتین پـێـی باشه دانوسـتاندنه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران به‌رده‌وامببێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكدا، كرملین گوتی به‌ڕێز پـوتین له ڕێـگای ته‌له‌فونه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد باسـكرد.
هاوكات سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت ڕانه‌گرتنی كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه جێـگای دڵـنیگه‌رانیـیه‌كی زۆره.
به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی دووشه‌ممه به كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی گوت ئاژانسـه‌كه‌ی ناتوانێت بیسه‌لمێنێت كه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌ی ئێران بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن. هه‌رچی تارانیشه نكۆڵی لێ ده‌كات و ده‌ڵێت ئامانجی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكیـیه.