سه‌رۆكی ئه‌مریكی جۆرج بوش و سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی كۆكبوون له‌سه‌ر
خێراتركردنی مه‌شـقپـێـكردنی هێزه عێراقیـیه‌كان تا بتوانرێت به زوترین كات لـێپـرسـراوێتی ئاسایشی عێراقیان بده‌نه ده‌ست.
ڕۆژی شه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شـدا هه‌ردوو ڕێبه‌ر جارێـكی دیكه جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاریـكردنیان كرده‌وه و گوتیان ئه‌وان به‌پـێی توانایان به‌هه‌موو لایه‌كدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سه‌قامگیری و دیموكراسی عێراق، وه بۆ سه‌ركه‌وتنیش له شه‌ڕی دژه تیرۆر.
شـایانی باسه هه‌ردوو ڕێبه‌ر بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك له ڕێـگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس قسه‌یان كردووه.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی تۆنی سـنۆ هه‌روه‌ها به په‌یامنێرانی گوت هیچ گرژیـیه‌ك له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لمالكیدا نیـیه.
پـێشـتر یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێن نوری ئه‌لمالكی شـێوازی په‌یوه‌ندیـیه‌كه‌ی خۆی به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕوونـكردۆته‌وه، ده‌شـڵێن به‌ڕێز مالكی ڕۆژی هه‌ینی به باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزادی گوتووه ئه‌و
دۆستی واشـنتۆن بوو، به‌ڵام پـیاوی ئه‌مریكا نیـیه له عێراق.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه عێراقیـیه‌كان به پاڵپـشـتی هێزه ئه‌مریكـیـیه‌كان، 15 چه‌كداریان له‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی شـارۆچكه‌ی شـجێریـیه‌ی باشوری عێراق كوشـتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یاخیبووان بۆسه‌یه‌كیان بۆ پاسـێـك له باكوری به‌غدا داناوه و 11 سه‌ربازی عێراقیـیان ڕفاندووه له‌و كاته‌ی كه به پـشوو به‌ره‌و ماڵه‌كانیان ده‌ڕۆیشـتنه‌وه، له به‌غدای پایته‌ختیش بۆمبێـك له ناو پاسـێـكی بچوكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و یه‌ك كه‌سی كوشـتووه.