بڕیاره وتووێـژه‌كانی سه‌باره‌ت به ڕه‌شـنووسی بڕیارێـكی ئه‌وروپی بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌ست پـێـبكات.
ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیاوه داڕێـژراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌سه‌ر هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـدا بڵاو كرایه‌وه كه بریتین له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا و چین.
به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به ده‌ست ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌وتووه بڕیاره‌كه داوای سه‌پاندنی سـزای مامناوه‌ندی ده‌كات، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی گواسـتنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای موشـه‌كی و ناوه‌كیـیه بۆ ئێران.
به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه تـێـبیـنی دا به‌وه‌ی داوای سه‌پاندنی سـزای توندتر له دژی ئێران ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد ده‌سـتبه‌جێ سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسه‌پـێـنێت. گوتیشی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌ی خۆی له ده‌ست نه‌دات پـێویسـته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاره‌كه په‌سه‌ند بكات تا ئێران به‌رامبه‌ر به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌رپـرسـیار بكرێت.