وه‌زیری دارایی پـێشـووی عێراقی ده‌ڵێت بڕی ئه‌و 800 ملیۆن دۆلاره‌ی كه بۆ كڕینی كل‌وپه‌لی له‌شـكری ته‌رخان كرابوون له لایه‌ن لـێـپـرسـراوانی پـێشـووی حكومه‌تی عێراقه‌وه دزراوه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی عه‌لاوی له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا بۆ به‌رنامه‌ی (60 خوله‌ك) ی ده‌زگای هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریكایی گوتی ئه‌و سـاخته‌كاریـیه له كڕینی كه‌رسـته‌ی سه‌ربازیدا به یه‌كێـك له گه‌وره‌ترین دزیـیه‌كانی مێژوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت گوتیشی كه‌سـانی به‌رپـرس له‌و كاره تا ئێسـتا ده‌سـتگیر نه‌كراون، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌وانه‌ی كه ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی دادگایـیكردن به‌هۆی ئه‌و سـاخته‌كاریـیه بـبـنه‌وه نه‌دا.
لـێـكۆڵه‌ره‌وانی عێراقی سه‌باره‌ت به سه‌وداكانی چه‌ك كه زیاد قه‌طان ڕۆڵی تیایدا هه‌بووه لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه ده‌كه‌ن. ناوبراو له لایه‌ن ده‌سـه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ئه‌و كاته دامه‌زرێنرابوو به‌رپـرسـیارێـتی كڕینی و سه‌وداكاری ئه‌و چه‌كانه‌یان پـێ ڕاسـپاردبوو. زیاد له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سـتی له‌كاری حكومه‌تی عێراقی كـێـشـاوه‌ته‌وه له ئه‌وروپا ده‌ژی.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكیشـدا زیاد قه‌طان گوتویه‌تی ئه‌و ده‌توانێت بیسه‌لمێـنێت كه بایی ملیارێـك و 200 ملیۆن دۆلار چه‌كی كڕیوه، به‌ڵام چاودێره له‌شـكریـیه‌كانی كه سه‌یری به‌ڵـگه‌نامه‌كانی زیادیان كردووه ده‌ڵێن ئه‌و نه‌یسه‌لماندووه كام له‌و چه‌كانه دراون به عێراق.