له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردوودا گه‌وره ده‌مڕاسـتی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق له ڕاگه‌یاندنێـكدا ئاماژه‌ی به پـیاداچوونه‌وه‌ی ڕێبازی ئه‌مریكای له عێراق كردووه. هاوكاتیش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكی باس له كاركردنی گه‌وره كاربه‌ده‌سـتان ده‌كات بۆ دانه‌وه‌ی به‌رپـرسـێتی ئاسایشی و سـڤیلیش بۆ ده‌ست حكومه‌تی نوێی عێراق.
ئایا كات گونجاوه بۆ ئه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپـرسـێـتیـیه له لایه‌ن عێراقـیـیه‌كانه‌وه؟ ئایا حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی له توانایدا هه‌یه ئه‌و به‌رپـرسـێـتیـیه وه‌ربگرێت؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ئاسایشی عێراق هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ماكۆك شێخ محه‌مه‌د سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.