ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش سه‌رپه‌رشـتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له كۆشـكی سـپـی بۆ باسـكردنی ڕه‌وشی عێراق له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـته سـڤیلی و له‌شـكریـیه‌كاندا.
به‌ڕێز بوش و جێـگری سه‌رۆك دیك چینی و وه‌زیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسـفـڵد و كاربه‌ده‌سـتانی دیـكه‌ی باڵا به ڕێـگای ڤیدیۆكۆنفرانس له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كۆبوونه‌وه، له‌وانه ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید كۆبووه‌وه، كه سه‌رپه‌رشـتیاری مه‌سه‌له‌كه‌ی عێراقه.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌كات، كه له كاتێـكدا ده‌كرێت توندوتیژی له عێراقدا له زیادبووندایه. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا و تا ئێسـتا به‌لایه‌نی كه‌م 75 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون، وه به خراپـترین مانگ داده‌نرێت بۆ له‌شـكری ئه‌مریكی له‌وه‌ته‌ی شـه‌ڕه‌كه له 2003 وه ده‌سـتیـپـێـكردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوته‌بـێـژێـكی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵـدوێـڵ گوتی زیادبوونی زیانه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی جێـگای نا ئومێـدیـیه، وه گوتی ئه‌و پلانه ئاسایشیـیه‌ی كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چـێـت ئه‌نجامێـكی باشی ئه‌وتۆی نه‌بووه.