به‌رپـرسـێـكی له‌شـكری به‌ریتانی له عێراق ده‌ڵێت له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان چه‌كداره شـیعه‌كان و هێزه‌كانی ئاسـایشی عێراقی له شـاری عماره 25 كه‌س كوژراون و
به‌لایه‌نی كه‌م 90 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كان له نێوان پـۆلیس و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به مه‌لای شیعه موقته‌دا ئه‌لسـه‌در له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شـاری عماره ڕوویدا.
چه‌كداره‌كان له میانه‌ی ئه‌و شـه‌ڕانه‌ی كه له شـه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌وه ده‌سـتیـپـێـكردووه 3 بنكه‌ی پـۆلیسـیان وێـرانـكردووه.
به‌رپـرسـانی عێراقی و به‌ریتانی ده‌ڵـێن هێشـتا بارودۆخه‌كه گرژه، به‌ڵام ده‌شـڵێن ئاگربه‌سـتێـك گه‌ڵاڵه كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیش نوری ئه‌لمالكی له هه‌وڵـێـكی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ شـاری عماره نوێنه‌رێـكی خۆی ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێ كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی به هۆی هه‌ڵـدانی گولـله هاوه‌نێـك بۆ ناو شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون.
له ئه‌مریكاش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن سه‌رۆك بوش به نیازه بۆ پـیاداچوونه‌وه به ڕه‌وشی عێراق ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵه پایه‌به‌رزه‌كانی ئه‌مریكادا كۆبـبێته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پـنتاگۆن) به په‌یامنێرانی گوت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پـێشـبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا توندوتیژیـیه‌كان له عێراق زیاد بكات، وه گوتی واشـبوو زیادی كرد. گوتیشی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی بارودۆخه‌كه هه‌ڵئه‌سه‌نگێـنێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوته‌بێـژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق گوتی زیادبوونی توندوتیژی له به‌غدا بۆته مایه‌ی نا ئومێدی.