پـۆلیسی عـێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی دوو هێرشی خۆكوژی به بۆمب له باكوری عێراق زیاتر له 25 كه‌س كوژران.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی بانكێـك له شـاری كه‌ركوك به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆرتریش برینداربوون. له شـاری موسڵیش خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی به بۆمبڕێژكراوی نزیك بنكه‌یه‌كی پـۆلیس ته‌قاندۆته‌وه، وه له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و 25 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كالدوێـڵ گوتی توندوتیژی له به‌غدا له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ هه‌فته‌كه‌ی پـێـشـووی مانگی ڕه‌مه‌زان له سه‌دا 22 زیادی كردووه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س له به‌غدای پایته‌ختیش به هۆی توندوتیژی كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند هه‌ردوو ڕۆژی سێـشـه‌ممه و چوارشه‌ممه 13 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
شـایانی باسه هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌تا ئێسـتا 72 سه‌رباز و مارینی ئه‌مریكی له هێرش و پـێـكدادانه‌كاندا كوژراون.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی شـاری موسـڵی بۆ ناردووین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.