له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت 9 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 1 مارین له هێرش و شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌دا له عێراق كوژراون.
له ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكریدا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت 5 سه‌رباز به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێ له باكور و ڕۆژئاوای به‌غدادا كوژراون، وه له ناو پایته‌ختیشـدا به‌هۆی ته‌قه‌كردن سه‌ربازێـك كوژراوه و یه‌كێـكی دیكه‌ش بریندار بووه.
هه‌روه‌ها 3 سه‌بازی دیكه‌ش و مارینێـك به‌هۆی كاری دوژمنانه‌وه له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و دیاله كوژراون.
شـایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا تا ئێسـتا 68 كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكی پـێشـتر هۆشـداریان دابوو كه هێرشی یاخیبووان و توندوتیژی تیره‌یی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیاد ده‌بێت.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سـتیان كردووه به گه‌ڕان به‌ناو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شـاری به‌غدا به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشـتنی توندوتیژی نێوان سوننه و شـیعه‌كان له‌و شـاره‌دا.
له شـارۆچـكه‌ی به‌له‌دیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی هێزه عێراقـیـیه‌كان ده‌ده‌ن له جموجۆڵه‌كانیاندا. كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 93 كه‌س له‌م پـێنج ڕۆژه‌ی ڕابوردوودا له‌و شـارۆچـكه‌یه به‌هۆی توندوتیژی تیره‌یی كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان له شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د ده‌ڵێن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شـداریـیان كردووه له هێرشه توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌كاندا پاش ئه‌وه‌ی 19 شیعه ڕۆژی هه‌ینی ڕفێندران و كوژران. ده‌شـڵێن چه‌ندین خێزانی سوننی له‌تاو توندوتیژی ناوچه‌كه‌یان به‌جێـهێشـتووه.