وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی كۆریای باكور بۆ تاقیكردنه‌وه
ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌بێت سه‌باره‌ت به خواسـته ناوه‌كیـیه‌كانی تاران په‌یامێـكیش بۆ ئێران بنێرێت.
ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی خانم ڕایس بۆ ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ی تێـبینی‌یه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی جۆن بۆڵتنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو. بۆڵتن گوتبووی ئه‌و هیواداره ئێران تێـبگات ئه‌گه‌ر ئه‌ویش به‌رده‌وامبێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی هه‌مان گۆشه‌گیری و سزا ده‌بێـته‌وه كه به‌سه‌ر كۆریای باكوردا سه‌پـێندرا.
شـایانی باسه پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌ی كۆریای باكور بانگه‌شه‌ی كرد كه تاقیـكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی به سه‌ركه‌وتوویانه ئه‌نجامداوه، واشـنتۆن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا له ڕێـگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پـێـشـنیازی بڕیاری سـزادانی كۆریای باكوری كرد كه به شـێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌و ده‌زگا جیهانیـیه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
ڕۆژی سـێـشه‌مه‌ش ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێـكردنی ئه‌و سـزایانه‌ی كه ده‌كرێت له ڕێـگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێـنرێت.
شـایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا له‌میانه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ دانوسـتانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی نه‌یتوانی ئێران قایل بكات كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و داخوازیـیانه‌ی له تاران ده‌كرێت بۆ ڕاگرتنی كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم نایاسایـین. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌شـڵێت ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه ته‌نها بۆ كاری ئاشتیخوازانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه.