نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت زیاتر له دوو هه‌زار په‌نابه‌ری سۆماڵی له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی هه‌ینییه‌وه گه‌یشتوته كینیا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ خۆده‌ربازكردن له شه‌ڕی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌ت و میلیشیا ئیسلامیه‌كان.
ڕۆژی سێشه‌ممه، له ڕاگه‌یاندنێكی نوسراودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتویه‌تی ته‌نها هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌زار و سێ سه‌د كه‌س چونه‌ته شوێنه كاتیه‌كانی وه‌رگرتن له نزیك سنوری كینیاوه. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌شدا هاتووه له‌وه‌تای سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له سی هه‌زار كه‌س سۆماڵی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی په‌نابه‌رێتی ده‌ده‌ن له كینیا.
نوێترین شه‌پۆلی كۆچكردن له سۆماڵه‌وه بۆ كینیا هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی میلیشیا ئیسلامیه‌كان بۆ شارۆچكه‌ی "بورهاكهبه" ی سۆماڵیا پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستیان به سه‌ردا گرتبوو. ئه‌م شارۆچكه ستراتیژییه ته‌نها شه‌ست كیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی بنكه‌ی حكومه‌تی كاتیهوهیه له بایدۆا.
ئیسلامیه‌كان هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌تیوبیا گوناهبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كۆمه‌كی حكومه‌تی كاتی ده‌كه‌ن تا كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی بورهاكهبه بكات. به‌ڵام هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌تیوبیا و سۆماڵیاش نكۆڵییان له هه‌بوونی سه‌ربازی ئه‌تیوبی كردووه له سۆماڵیا. هه‌رچی میلیشیا ئیسلامیه‌كانیش دوێنێ دووشه‌ممه جیهادییان ڕاگه‌یاندووه دژی ئه‌تیوبیا.