لاوان پـێشـه‌نگی خه‌باتی گه‌لانن و پـێشـڕه‌وی ڕاپه‌ڕین و سهرههڵـداوهكانن و هێزی له‌بن نه‌هاتووی گه‌لانن و دوا ڕۆژی وڵاتانیان له‌سه‌ر شـاندایه.
ڕابه‌ره ڕامیاریـیهكان، مامۆسـتایان، پـزیشـكان، ئه‌ندازیاران، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك ده‌وڵه‌تان هه‌ر له‌مانه‌وه پـێـكدێت. لاوانی دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌مڕۆن، هه‌ر لاوانی دوێنێ بوون ئه‌و وزه و توانایه گه‌نجانه بوون كه خه‌باتی ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر شـانیان بووه و له پـێناویدا گیانی خۆیان به‌خت كردبوو كه ئێسـتاكه ئه‌م حكومه‌ته سـاوایهی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له ناو ئه‌م لاوانه‌دا ئومێد به ئاینده‌یان زۆر چۆته خواره‌وه. له پـێشـدا به‌هۆی باری نائاسایی كوردستان و جه‌ور و سته‌م و كوشتن و بڕینی ڕژێمی به‌عس و پاشـان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و باری ئابوری و نه‌بوونی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی كوردی گه‌نجان ڕوویان له هه‌نده‌ران ده‌كرد، به‌ڵام ئێسـتا پاش له‌ناوچوونی حكومه‌تی به‌عس و نه‌مانی شه‌ڕی براكوژی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی كوردستان، ده‌بینین سه‌رله‌نوێ لاوه‌كان به نیازی هه‌ڵهاتنن له كوردستان له جیاتی مانه‌وه و به‌شـداریكردن له سازدانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته سـاوایه. ئه‌م لاوانه به‌ره‌و چارهنووسێـكی نادیار سه‌رهه‌ڵده‌گرن و هه‌زاران دۆلار به‌كارده‌هێنن بۆ ده‌ربازبوون و ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسـیـیه‌وه.
باری لاوان له ڕووی ده‌رونی و ئابوری و گیروگرفتیهكانی تری ژیان وه‌كو په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌كانی خۆكوشـتن و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته سـڕكهرهكان و بێـكاری تا دێت زۆرتر ده‌بێته‌وه.
له هه‌وڵـێـكدا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گیروگرفتانه و تیشـك خستنه سه‌ریان، وه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـك هاوكارمان جانی دیلان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م بهڕێـزانهی كردووه:
دكتۆر فوئاد بابان، پـزیشـك له نه‌خۆشـخانه‌ی زانكۆی سـلێمانی.
مه‌لا به‌ختیار (حیكمه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم)، سه‌رۆكی ڕێـكخراوه دیموكراتیـیهكان له كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.