كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پـوتین ڕازی بوون له‌سه‌ر
هێشـتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتیان وه‌ك یه‌ك له دانوسـتاندنه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی تۆنی سـنۆ گوتی هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه‌یان كردووه، وه هه‌ردوو لایان ڕازی بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له فشـارخستنه سه‌ر ئێران هه‌تا واز بهێنێت له‌وه‌ی كه پـێی ده‌ڵێن به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی.
ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه. به‌ڵام داواكه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕه‌تكرده‌وه كه ڕه‌نگه بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.
پـێشـتر تاران مۆڵه‌تێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پـشتـگوێ خست كه هه‌تا 31 ی مانگی هه‌شتیان بۆ دانابوو كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، له‌و كاته‌وه وتووێـژه‌كان پـێـشـكه‌وتنێـكی كه‌میان به‌خۆوه بینیوه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا گوتویه‌تی به‌رده‌وامبوون له دانوسـتاندن كاتێـكی سـنوورداری خۆی هه‌یه، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كردووه كه كه‌ی دوا مۆڵه‌ت ده‌بێت.