كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵـێن هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ ڕۆژی شه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كابوڵ خۆی ته‌قاندۆته‌وه و 12 كه‌سی كوشـتووه كه یه‌كێـكیان منداڵه.
هه‌ر له‌م هێرشـه‌دا 50 كه‌سی تریش برینداربوون.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان زه‌میری به‌شـاری كه له ده‌می هێرشه‌كه‌دا له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تدا بووه ده‌ڵێت پـێـده‌چێت هێرشـبه‌ره‌كه بنكه‌یه‌كی پـشـكنینی كردبێته نیشـانه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان.
ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ندین فرۆشـگای له ناوچه‌كه‌دا وێران كردووه.
شـایانی باسه ئه‌مه پـێـنجه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه له ماوه‌ی مانگێـكدا له پایته‌ختی ئه‌فغانسـتاندا ڕووبدات، كه پـێش سـاڵـێـك له‌مه‌وبه‌ر ئاسایش تیایدا تا ڕاده‌یه‌ك به‌رقه‌رار بوو.
باری ئاسایش له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتاندا له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابوردوودا به‌ره‌و تێـكچوون ده‌چـێت. لـێـپـرسـراوانی ناتۆ له‌و وڵاته ده‌ڵـێن له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا 56 حاڵه‌تی هێرشی خۆكوژی له‌و ناوچانه‌دا ڕوویداوه كه له ژێر فه‌رمانده‌ی خۆیاندایه.