سه‌رۆك جۆرج بوش داوای له یاسادانه‌رانی ئه‌مریكایی كردووه به‌خێـرایی ئه‌و یاسایه‌ی
بخه‌نه به‌رده‌ست كه تیایدا ڕێنمایی یاسایی بۆ پـرۆسـه‌ی لـێـكۆڵینه‌وه و دادگایی كردنی گومان لـێـكراوانی تیرۆریسـتی ئه‌وانه‌ی لای ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌رن له‌خۆده‌گرێت.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆرانی ئه‌مریكا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و گه‌ڵاڵه نامه‌یه په‌سه‌ند بكات.
ڕۆژی چـوارشه‌ممه خانه‌ی نوێـنه‌ران یاسایه‌كی هاوشـێوه‌یان ده‌ركرد.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سـێناتۆری كۆماری له باڵه‌خانه‌ی كۆنـگرێس داوای ده‌ركردنێـكی خێرای ئه‌و یاسایه‌ی كرد و له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌م یاسایه بایه‌خێـكی گرنـگی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سـه‌ڵاته به كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌دات كه بـتوانن لـێـكۆڵـینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سـتگیركراوانی پایه به‌رزی تیرۆریسـتاندا بكه‌ن و هه‌روه‌ها له لایه‌ن كۆمسـیۆنه‌كانی له‌شـكریـیه‌وه دادگایی بكرێن.
شـایانی باسه دادگای باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا بـڕیاری دا بۆ دامه‌زراندنی دادگاكانی له‌شـكری ئه‌مریكایی سه‌رۆك بوش پـێویسـتی به ڕه‌زامه‌ندی كۆنـگرێس هه‌یه.
هاوكات ئه‌ندامانی حزبی دیموكراته‌كانی نه‌یاری بوش ده‌ڵـێـن بڕیاره‌كه ڕه‌نگه ڕێـگا به دادگایی كردنی ناڕه‌وا و لـێـكۆڵـینه‌وه‌ی توندوتیژ بدات.