لـێـپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵـێـن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرش له
به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و بهدهیانیش برینداربوون.
له ته‌قینه‌وه و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی نێو به‌غدا و ده‌وروبه‌ری هاوڵاتیانی سـڤیل و سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقی كراونه‌ته ئامانج.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 40 كه‌سی دیكه‌ی ئاكامی توندوتیژی ئاینزایـیان ڕاگه‌یاند كه جێـگه‌ی ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه دیاره.
له لایه‌كی دیكه‌وه لـێـپـرسـراوانی زانیاری له‌شـكری ئه‌مریكایی هۆشـیاریـیان داوه به‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌غدا كه له‌م دوایـیانه‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكایی له میلیشـیا نایاسایییهكان پاكـكراونهتهوه ڕه‌نگه دووباره ئه‌و میلیشـیانه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌مان ئه‌و ناوچانه و له هه‌ندێـك حاڵه‌تدا هێزی پـۆلیسی خۆجێـیی عێراقی هاوكاری ئه‌و میلیشـیانه بكه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕابه‌ری تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراق سـتایشی وه‌ك ده‌ڵـێت ئه‌و 4 هه‌زار شه‌ڕكه‌ره دهرهكیـیانهی كرد كه له عێراق كوژراون. هه‌روه‌ها پـێـشـنیازی لـێـبوردنی پـێـشـكه‌ش به‌و عه‌ره‌به سـوونانه كردووه كه هاوكاریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا كردووه به‌و مه‌رجه‌ی پـشـتگیری له یاخیبوون بكه‌ن.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، ڕاپـرسـیـیه‌ك كه له لایه‌ن زانكۆی میریلاندی ئه‌مریكیـیه‌وه ئه‌نجام دراوه ده‌ری ده‌خات نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری هاوڵاتیانی عێراقی له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌بوونی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق زیاتر شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌هێنێـته گۆڕێ له‌وه‌ی ڕێ له ڕوودانیان بـگرێـت.