كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌كه‌ی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكی سـه‌باره‌ت به ڕه‌وشی
عێراق به ته‌واوه‌تی بڵاو ناكاته‌وه.
گوته بێـژی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌كه‌ی زانیاری نیشـتیمانی ژیانی كه‌سـانێـك ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه و كار ده‌كاته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای موخابه‌راتیش.
ڕۆژی سـێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش چه‌ند به‌شـێـكی ئه‌و ڕاپـۆرته نهێـنیـیه‌یان بڵاوكرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا باسی لـێـكرابوو.
ڕاپـۆرته‌كه له به‌شـێـكی ده‌ڵـێت شه‌ڕی عێراق بووه مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی جیهاد و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی له دژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جیهانی ئیسلامی‌دا. ده‌شـڵێت بیرۆكه‌ی جیهاد له ڕووی ژماره و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌یگرێـته‌وه له زیادبووندایه.
ڕاپـۆرته‌كه له‌سه‌ر زانیاری 16 سه‌رچاوه‌ی موخابه‌راتی ئه‌مریكی ئاماده كراوه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵـێت ڕاپـۆرته‌كه به‌مه‌به‌ستی سـیاسی پـێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یانزه بڵاوكراوه‌ته‌وه.