دادوه‌ری نوێ له دادگایـیكردنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵ كوژی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ
ده‌سـتپـێـكردنی دانیشتنی دادگاكه سه‌دام حسێنی له هۆڵی دادگاكه ده‌ركرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌هه‌مین دانیشـتنی دادگایی كردنی سه‌دام حسێن و داروده‌سـته‌كه‌ی به تاوانی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تا پارێزه‌ره‌كانی تاوانباران ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر گۆڕینی دادوه‌ره‌كه و له هۆڵی دانیشـتنی دادگاكه كشـانه‌وه، پاشان سه‌دام به دادوه‌ری گوت كاتی خۆی باوكت كاری بۆ ده‌زگای موخابه‌رات كردووه، دادوه‌ره‌كه‌ش نكۆڵی له‌وه كرد و سه‌دامی له هۆڵی دادگاكه ده‌ركرد.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدا سروه عه‌بدولواحید له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.