سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ڕه‌وشی کاروباری جیهانی "مایه‌ی نائومێدییه". هه‌روه‌ها گوتی ئێرانیش سه‌باره‌ت به چۆنێتی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی کێشه‌کانی جیهان، چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی له لایه.
سه‌رۆکی ئێران پاش گه‌یشتنی بۆ نیۆرک له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا تاوه‌کو به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بکات، ئه‌م تێبینیانه‌ی به ڕۆژنامه‌وانان دا و گوتی که‌شوهه‌وای ئێستای جیهان پڕه له مه‌ترسی و ناکۆکی و دوژمنایه‌تی.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتیشی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران نمونه‌یه‌که بۆ بیرکردنه‌وه‌ی نابه‌جێیانه سه‌باره‌ت به کاروباری جیهانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش، کۆنده‌ڵیزا رایس که له نیۆرکه به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه به تۆڕه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریکی ڕاگه‌یاند که‌وا کۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌مارۆ نه‌خاته سه‌ر ئێران ئه‌وا خۆی دووچاری مه‌ترسی له ده‌ست چوونی باوه‌ڕی و متمانه‌یی ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مریکا ئاماده‌یه پاش ده‌یان ساڵ له دابڕان بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا کۆببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ئێران له دوامۆڵه‌تی دانراو بۆی له 31 ی مانگی هه‌شتی ڕابردوودا، چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرت، که به پێ شاره‌زایان مه‌به‌ستی له‌و چالاکیانه دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کیه.
هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش وه‌ک ڕووسیا و چین ده‌ڵێن ئه‌وان دوودڵن له‌وه‌ی له‌م کاته‌دا ئابڵوقه به‌سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنن. ڕێبه‌رانی ئه‌وروپیش پێیان باشتره دیالۆگی دیپلۆماسی بوارێکی تری پێ بدرێته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی تزیپی لیڤینی گوتی ئێران چه‌ند مانگێک دووره له‌وه‌ی پرۆسه پێویسته‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆم ته‌واو بکات.
ئێرانیش له لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت، به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه.