ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له باشوری ئه‌فغانستان بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 سه‌ربازی هێزی ناتۆ و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ناوچه‌که که له نێویاندا منداڵانیشی تیادا بووه. ئه‌م هێرشه له هه‌رێمی قه‌نده‌هار له لایه‌ن تاڵیبانه‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه له ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هێزی ناتۆ ڕایگه‌یاند که‌وا شاڵاوێکی دژ به تاڵیبانه‌کانی له ناوچه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌نجام داوه .
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان و شایه‌تحاڵه‌کان گوتیان سه‌ربازه‌کانی ناتۆ ڕۆژی دووشه‌ممه دیاری‌یان به منداڵه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دا له کاتێکدا که هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که به سواری پایسکیلێکه‌وه بوو، له نێو قه‌ره‌باڵغیه‌کی ناوچه‌ی په‌نجاوی هه‌رێمی قه‌نده‌هار خۆی ته‌قانده‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش له ڕۆژێک پاش ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی هێزی یاریده‌ده‌ری ئاسایشی نیشتمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ و هێزی ئه‌فغانی هات که گوتیان ئه‌و ناوچه‌یه له یاخیبووه تاڵیبانه‌کان پاک کراوه‌ته‌وه.
ووته‌بێژی هێزی نێونه‌ته‌وه‌ییش له ئه‌فغانستان لوک کنیتگ گوتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بێ له کوشتنی چوار سه‌ربازی هێزی ناتۆ، ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی دیکه و خه‌ڵکی سیڤیڵیشی بریندار کرد. تاوه‌کو ئێستاش ناوی قوربانیه‌کان و ڕه‌گه‌زنامه‌کانیان ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئامانجی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که سه‌ربازه که‌نه‌دییه‌کان بووه.
ووته‌بێژێکی تاڵیبانه‌کانیش له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانانی ناوخۆدا قسه‌ی کرد و به‌رپرسێتی خۆیی و گروپه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر به هێرشه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه نیشانداوه.