سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ده‌ڵێت دانوستانده‌ران "به ڕاستی به‌ره‌وپێشچوونیان" له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران‌دا به ده‌ست هێناوه.
سۆلانا ڕۆژی هه‌ینی له بروکسڵ گوتی هه‌رگیز پێشتر له ووتوێژه‌کانی که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ئاستی تێکه‌ڵبوونه‌ی ئێستا تیایدان.
پێشتریش فه‌ره‌نسا جه‌ختی کرده سه‌رئه‌وه‌ی ووتوێژکه‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌کی ئێران عه‌لی لاریجانی گوتویه‌تی ووڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات.
ئێران پێشتر له 31 ی مانگی هه‌شت‌دا و له دوامۆڵه‌تی دانراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرت.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش، سه‌رۆک بوش داخوازییه‌کانی دووپاتکرده‌وه و داوای ڕاگرتنی
چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆمی له تاران کرد. به‌ڕێز بوش ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی به نیاز نیه له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کۆببێته‌وه کاتێک هه‌ردوو ڕێبه‌ر ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بن له نیۆرک.
به‌ڕێز بوش گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده‌یه ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات پاش ئه‌وه‌ی ڕاگرتنی چالاکیه‌کانی پشت ڕاست ده‌کرێته‌وه.