کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش ده‌یان ته‌رمی نوێیان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابووردوودا له ئه‌نجام کوشتنکاری نه‌ژادی کوژراون، گه‌یشتۆته زیاتر له 100 که‌س.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیه‌کان ده‌ست و قاچ و چاوییان به‌ستراونه‌ته‌وه و گولله‌بارانی سه‌رییان کراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌رمانه نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانیشیان پێوه بووه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، ووته‌بێژی له‌شکری ئه‌مریکی له به‌غدا، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام کاڵدوێل گوتی ڕێژه‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌کان له به‌غدای پایته‌خت‌دا به‌ره‌و پتر بوون ده‌ڕوات و زۆربه‌یان له‌سه‌ر شێوازی ئیعدام کردن ده‌کوژرێن.
کاڵدوێڵ گوتیشی هێزه‌کانی ئه‌مریکی زیاتر له 70 گومانلێکراوی تیرۆرستیان له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی مانگی ڕابردوودا ده‌ستگیرکردووه به‌و ئامانجه‌ی ئاسایشی ناو عێراق ئاسایی بکرێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مریکی ڕایگه‌یاند که‌وا له ڕۆژی هه‌ینی‌دا یه‌کێک له مارینه‌کانی له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق کوژراوه. له‌شکری ئه‌مریکی گوتوشیانه سه‌ربازێکی تری ئه‌مریکیش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له باکوری به‌غدا دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه کوژراوه.
پێشتریش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له خۆرئاوای پایته‌خت بووه هۆی کوشتنی دوو سه‌ربازی ئه‌مریکی و برینداربوونی زیاتر له 25 که‌سی دیکه. له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه جوداکانی تریش له عێراقدا، سێ سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مریکی کوژراون.