وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌فته‌ی داهاتووی زلهێزه‌كانی جیهان هه‌لـێـك ده‌بێت بۆ پاڵنان به‌ره‌و سزادانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خانم ڕایس له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی تزیپـی لیڤینی به په‌یامنێرانی گوت زۆر باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران به‌نیازبێت كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و ده‌ست به وتووێـژ بكات.
خانم ڕایس گوتیشی دیبلۆماتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕوسـیا ( واته هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) و ئه‌ڵـمانیا قسه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به بڕیارێـك كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو له به‌رلین وتووێـژی له‌سه‌ركراوه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئێسـتا ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هه‌ڵوێـست وه‌ربگرین.