حكومه‌تی سوریا هێرشێكی تیرۆرستانه‌یان تێكداوه و ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایش 3 تیرۆرستیان كوشتووه و چواره‌میان بریندار كردووه دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیووه به سه‌ركه‌وتوویی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو بته‌قێننه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له دیمه‌شق.
ڕاپۆرتێكی ده‌زگای میدییا ڕه‌سمیه‌كانی سوریا ڕایانگه‌یاند كه‌وا پاسه‌وانێكی ئاسایشی سوری كوژراوه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 11 كه‌سی دیكه بریندار بوون كه له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و له نێویاندا دیپلۆماتێكی چینی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش كۆنده‌لیزا رایس سوپاسی سوریای كرد بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و هێرشه و گوتی هیشتا زۆر زووه بۆ ئه‌وه‌ی بگوترێت چ لایه‌نێك هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه.
ئاماده‌بوان له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن چه‌كداران له كاتی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه به هاواره‌وه دروشمی ئیسلامیان گوتووه و نارنجۆكیان بۆ دیواره‌كانی باڵیۆزخانه‌كه هه‌ڵداوه. دوا به دوای ئه‌وه‌ش، دوكه‌ڵێكی ڕه‌ش به ئاسماندا به‌رزبۆته‌وه و ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه. پۆلیسیش هه‌وڵی ڕاكێشانی ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داوه به‌هۆی مه‌ترسی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر.
ڕۆژێك پێش ئه‌م هه‌وڵه تیرۆرستیه‌ی دژ به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكیش له سوریا، دووه‌م ڕێبه‌ری باڵای ئه‌لقاعیده، ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری كه جێگری ئوسامه بن لادنه له میانه‌ی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكرده‌وه گوتی تۆڕه تیرۆرستیه‌كان ناوچه‌كانی كه‌نداوی فارسی و ئیسرائیل ده‌كه‌نه نیشانه‌ی هێرشه‌كانی داهاتووییان.