جێگری ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده، ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچه‌كانی كه‌نداوی فارسی و ئیسرائیلی كردووه و گوتویه‌تی ده‌بنه نیشانه‌كانی داهاتووی گروپه تیرۆرستیه‌کان.
زه‌واهری له دایك بووی ووڵاتی میسر له میانه‌ی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌م په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه. ئه‌م په‌یامه‌ش له یادی پێنجهه‌مین ساڵڕۆژی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوكراوته‌وه.
زه‌واهری گوتی ده‌بێت ڕێبه‌رانی خۆرئاوا زیاترێك خه‌می ئه‌نجامدانی هێرشیان له ناوچه‌كانی كه‌نداو و ئیسرائیل‌دا هه‌بێت وه‌ك له توندوتیژی له عێراق و ئه‌فغانستان. هه‌روه‌ها گوتی سه‌ربازه‌كانیش له عێراق و ئه‌فغانستان شكستیان پێهێنراوه.
زه‌واهری داوای له موسوڵمانانی جیهان كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له دژی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل چڕ بكه‌نه‌وه و گوتیشی هێزه‌كانی ئاشتیخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لوبنان، به پێی ووشه‌كانی ئه‌و " دوژمنی ئیسلامن".
ئه‌م په‌یامه نوێیه‌ی زه‌واهری كه بڵاوكرایه‌وه ڕۆژی تۆماركردنه‌که‌ی دیاری نه‌كرابوو، به‌ڵام زه‌واهری ئاماژه‌ی به شه‌ڕی نێوان گه‌رێلاكانی حیزب الله و ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه بڕیاره چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له لوبنان بكه‌ن.