سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر گه‌یشتۆته ئیسرائیل تاوه‌كو به‌شداری گفتوگۆكانی ده‌ست به كاربونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.
به‌ڕێز بلێر به نیازه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت كۆده‌بێته‌وه. ووته‌بێژی به‌ڕێز ئۆلمه‌رتیش، میری ئایزن ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر سه‌باره‌ت به لوبنان و حیزب الله و ئێران فه‌له‌ستین گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌دا، بڕیاره به‌ڕێز بلێر له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینیشدا كۆببێته‌وه.