ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 7 ی مانگی نۆی 2006 له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـكدا و به
به‌شـداری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسـی گرتنه ده‌سـتی فه‌رمانده‌یه‌تی هێزی ئاسـمانی و ده‌ریایی و یه‌ك له هێزه زه‌مینیـیه‌كانی عێراق درایه‌وه به حكومه‌تی عێراقی. ئه‌مه‌ش سـه‌ره‌تایه‌كه بۆ عێراقیـیه‌كان كه به ته‌واوه‌تی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان له ئه‌سـتۆی خۆیان بگرن.
ئایا هێزه‌كانی ئاسـایشی عێراقی به ڕاسـتی ده‌توانن ڕه‌وشـه‌كه ئارام بكه‌ن و ئاسایش له عێراقدا بسه‌پـێنن پاش كشـانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ند به عێراق سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌میر ئه‌لصومێدعی باڵیۆزی عێراق له واشـنتۆن كردووه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.