ئیسرائیل ده‌ڵێت له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه گه‌مارۆی ده‌ریایی و ئاسـمانی سه‌ر لوبنان هه‌ڵـده‌گرێت.
به‌یانـنامه‌یه‌كی نووسـینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند كه هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه‌وه فه‌رمانده‌یه‌تی ده‌ریایی و فڕۆكه‌خانه‌كانی لوبنان له ده‌ست ده‌گرن. به‌یانـنامه‌كه ده‌شـڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ئیسرائیلیان ئاگادار كردۆته‌وه كه هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان ئاماده‌ن فه‌رمانده‌یی بگرنه ده‌ست.
به‌پـێی بڕیاری ئاگربه‌سـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌بێت هێزه لوبنانی و نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان پاسه‌وانێـتی سـنووره‌كانی لوبنان بكه‌ن تا ڕێـگه له حزبوڵـڵا بگرن كه جارێـكی دیكه خۆی پـڕ چه‌ك بكاته‌وه.
پـێـشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنانی فه‌وزی صـڵوخ گوتی وڵاته‌كه‌ی 48 كاتژمێری تر چاوه‌ڕێ ده‌كات و پاشـان به‌خۆی گه‌مارۆكه ده‌شـكێـنێت.
ئیسرائیلیش سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌ربازه لوبنانی و هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان جـێـگیر بـبن پـێش ئه‌وه‌ی گه‌مارۆكه‌ی لابه‌رێت.
هه‌واڵه ناوخۆیـیه‌كانی ناو ئیسرائیلیش وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه كه‌شـتیـیه ئیتالی و یۆنانی و فه‌ره‌نسـیـیه‌كان له ئیسرائیله‌وه پاسه‌وانێـتی كه‌ناره‌كانی لوبنانی ده‌كه‌ن.