سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ناكرێت گفتوگۆ و ڕێـكـكه‌وتن له‌گه‌ڵ تیرۆریسـتاندا بكرێت چونكه پـێـكه‌وه ژیانی ئاشـتیـیانه ڕه‌تـده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆك بوش ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه بۆ كۆمه‌ڵـێـك له ئه‌فسه‌ر و كه‌سایه‌تیـیه پایه به‌رزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی له واشـنتۆن دا له كاتێـكدا كه ستراتیژیـیه نوێـكراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی خۆی بۆ چۆنێـتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ئاشـكرا ده‌كرد.
سه‌رۆك بوش گوتی دوای هێرشه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ری 2001 ، وڵاته‌كه‌مان پارێـزراوتره، به‌ڵام هێـشـتا پارێـزراوی ته‌واو نیـیه. گوتیشتی كاربه‌ده‌سـتانی زانیاری و ئاسایش زۆر له‌باره‌ی مه‌رامی تیرۆریستان فێربوون كه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێـكی ئیسلامی دابمه‌زرێنن كه به زۆر بیری توندڕه‌وی له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسه‌پـێنن. گوتیشی ده‌بێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌م گوته‌یه‌ی دوژمنان به‌ڕاستی وه‌ربگرن.
سه‌رۆك بوش گوتیشی سـتراتیژیـیه‌تی دژه تیرۆر ده‌بێت ڕێـگه له‌و ڕژێم و گروپه تیرۆریسـتانه‌ش بگرێت تا نه‌بنه خاوه‌نی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ له ڕێـگای هاوپه‌یمانیـیه‌تێـكی نێوده‌وڵه‌تی، كه كار بۆ نه‌هێشـتنی ناردنی ئه‌م جۆره چه‌كانه بكرێت كه له ڕێـگای سـنووره‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت ڕه‌وانه بكرێت. گوتیشی ده‌بێت بیروباوه‌ڕی تیرۆریسـتان به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و دیموكراسی شـكستی پـێ بهێنرێت.
سه‌رۆكی به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شـێخموس گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوشی شیكردۆته‌وه، وه ده‌توانن گوێـبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.