سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا كۆبۆته‌وه تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ووڵاته‌كه‌یی و ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حیزب الله بكه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچێر موته‌كی دوا به دوای گفتوگۆكان، پشتگیری خۆی نیشاندا بۆ بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناو كۆتایی هێنان به پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیلی و گه‌رێلاكانی حیزب الله له لوبنان.
به پێی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ش، پێویسته ڕێگه له گه‌یشتنی چه‌ك به حیزب الله بگیرێت هه‌روه‌ك چۆن باوه‌ڕده‌كرێت پشتگیری له ئێران و سوریا وه‌رده‌گرن.
له تاران، به‌ڕێز كۆفی ئه‌نان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی دانوستانده‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌كی ئێرانیش كۆبۆوه پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ڕێ بكه‌وێت.
لاریجانی به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا پێشوازی له‌و گفتوگۆیه نوێیانه ده‌كات كه پێشنیار كراوه له‌گه‌ڵ دیپلۆماته خۆرئاواییه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێرانی.