سه‌رۆك بوش ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌كارهێنا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن له عێراقدا، خاڵی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه له شه‌ڕی دژه تیرۆردا.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی ئه‌و ووتاره‌یدا گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت ئه‌وا نه‌وه‌كانی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بنه‌وه كه زۆربه‌ی زۆری ده‌وڵه‌ته‌كانی پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌هاش ئه‌و دكتاتۆره ڕادیكالانه‌ی كه خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كین.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئاسایشی ووڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتیوانیكردن له پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق و شكست هێنانی یاخیبوان وه‌ستاوه.
سه‌رۆك بوش بابه‌ته‌كانی ئه‌م ووتاره‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه بوو كه پێشتر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و له میانه‌ی ووتارێكی تایبه‌ت‌دا كه پێشكه‌شی سه‌ربازه دێرینه‌كانی هێزی له‌شكری ئه‌مریكی كردبوو، خستبووییه ڕوو. ئه‌و ووتاره‌ی سه‌رۆك بوش به‌شێك بوو له‌و زنجیره ووتارانه‌ی هه‌تاوه‌كو هاتنی ساڵیادی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 دا پێشكه‌شی ده‌كات. بڕیاریشه دواهه‌مین ووتارییان له ڕۆژی 19 ی سه‌پته‌مبه‌ر له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان پێشكه‌شی بكات.
ئه‌م ووتارانه‌ی سه‌رۆكیش به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاشتی پشتگیری خه‌ڵكی گشتی‌یه له سیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرسی ئه‌مریكا كه بڕیاره له مانگی یانزده‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.