كاربه‌ده‌ستانی تورك ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له میانه‌ی دوو هێرشی جودای نزیك سه‌ر سنوری نێوان عێراق و توركیا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 سه‌ربازی تورك ده‌كوژن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ له دره‌نگانێكی ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی شیرناك ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، 2 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی تورك كوژراون.
جوداخوازه‌كان له نزیك ناوچه‌ی هه‌كاریش ته‌قه‌یان له بنكه‌یه‌كی له‌شكری كردووه و له ئاكامدا 2 سه‌ربازییان لێ كوشتوون.
توركیا به به‌رده‌وامی داوای له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق كردووه، به شوێن جوداخوازه‌كاندا بڕۆن و له ناویان به‌رن چونكه باوه‌ڕییان وایه ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه له باكوری عێراق بنكه‌یان هه‌یه.