چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی
چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت كۆبـبێـته‌وه وه‌ك به‌شـێـك له‌و گه‌شـته‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه بۆ مه‌به‌ستی جێـگیركردنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
گوته‌بـێژی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت، خانم میری ئیسین ده‌ڵێت ئه‌و به نیازه داوای ئازادكردنی بێ مه‌رج بۆ دوو سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه بكات كه له مانگی ڕابوردووه‌وه له لایه‌ن حزبوڵـڵاوه به‌دیل گیراون. به‌دیل گرتنی ئه‌و دوو سه‌ربازه شه‌ڕێـكی یه‌ك مانـگه‌ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵای لێـكه‌وته‌وه.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه، به‌ڕێز ئه‌نان وتووێـژی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی ئه‌میر پـێرێتز كرد، وه پاشـان گوتی ئیسرائیل به‌رپـرسه له زۆربه‌ی ئه‌و پـێـشـێـلـكاریـیانه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا.
به‌ڕێز ئه‌میر پـێرێتزیش گوتی هێزه‌كانی له لوبنان ده‌كشـێنه‌وه كاتێـك ژماره‌یه‌كی گونجاوی هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان به درێژایی سـنووره‌كانی لوبنان بڵاو بـبنه‌وه. به‌ڕێز ئه‌نان گوتیشی هیواداره تا ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئاشتی پارێز له باشوری لوبنان بگاته 2500 كه‌س.