سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆفی ئه‌نان بانگه‌شه‌ی ئیسرائیلیان کردووه کۆتایی به‌و ئابڵوقه‌یه بهێنێت که له‌سه‌ر لوبنانی داناوه، هه‌روه‌هاش داوای له حیزب الله کردووه هه‌ردوو سه‌ربازه ئیسرائیلیه ده‌ستگیرکراوه‌که ئازاد بکات.
به‌ڕێز ئه‌نان ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یروت ئه‌م تێبینیانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره و وه‌زیرێکی سه‌ر به حیزب الله له‌ناو کابنه‌تی حکومه‌ت، مه‌حمود فنیش کۆبۆوه.
حیزب الله دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی ده‌ستگیرکرد کاتێک شه‌ڕوپێکدادان له 12 ی مانگی حه‌وتی ڕابردوو له‌سه‌ر سنور ڕوویدا. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، سێ سه‌ربازی ئیسرائیلی کوژراون و بووه ده‌ستپێکی شه‌ڕوپێکدادانێکی نوێی نێوان ئیسرائیل و حیزب الله که بۆ ماوه‌ی 34 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
به‌ڕێز ئه‌نان گوتی ئه‌م گه‌شته‌ی بۆ به‌یروت کرد له پێناو گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی شه‌ڕه‌که و جێبه‌جێکردنی بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دووپاتکردنه‌وه‌ی پشتگیری نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر لوبنان.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نیازیشه سه‌ردانی ئیسرائیل و سوریا و ئێرانیش بکات.
هاوکات، تورکیا ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه له‌سه‌ر به به‌شداری کردنی هێزی له‌شکری ووڵاته‌که‌ی له هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لوبنان. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی تورکی پێویستی به په‌سه‌ندکردنی په‌رله‌مان هه‌یه.
له پاریسیش ، سه‌رۆک جاک شیراک، بانگه‌شه‌ی ئیسرائیلی کردووه که ئه‌و ئابڵوقه‌یه لابدات که له‌سه‌ر لوبنانی داناوه و داوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکا و ڕووسیای کردووه تاوه‌کو گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کانیش بکه‌ن.
لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی له‌سه‌ری دانراوه، سه‌رپێچیکردنه له بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ئیسرئیلیش ده‌ڵێت هه‌تاوه‌کو هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌گاته ناوچه‌که، ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی لوبنان کۆتایی پێ ناهێنرێت.